Home
Previous Festivals
YES Academy 2016 in Erbil
>
Erbil Scholarship
YES Academy ASEAN
>
Programs
>
Broadway Musical Theater
Hip Hop Lyricism, Performance and Music Production
Hip Hop/Break Dance
Singer/Songwriters
Faculty Bios
YES Academy 2015
YES Academy ASEAN 2015
>
Gala Concert Photos
Gala Concert Video Clips
YES Academy Lebanon 2015
>
Concert Photos
About Us
Donate
YES Lebanon 2023
7/15 - 7/26, 2018
Al Jazeera report on YES Erbil 2017
بەخێربێن بۆ یەس ئەکادیمی 2018. بەژداربن لەگەڵمان ئاهەنگ دەگێڕین لە دوانزەیەمین ساڵی یەس ئەکادیمی لە کوردستان.
لە یەس ئەکادیمی 2018 گرنگی دەدەین بە هونەری سەمای هیپ هۆپ و پیانۆ کە لە ڕۆژانی یەک شەممە ڕێکەوتی 15/07/2018 بۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 26/07/2018 لە شاری هەولێر لە فیگ کڵەب و پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەڕێوەدەچێت. لەو ماوەیەدا ڕۆژانە یەکتر دەبینین جگە لە ڕۆژی هەینی. وانەی پیانۆ کاتژمێر (9)ی بەیانی بۆ (12)ی نیوەڕۆ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان دەوترێتەوە و وانەی هیپ هۆپیش کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (6)ی ئێوارە لە فیگ کڵەب لە گوندی ئینگلیزی دەوترێتەوە.
بەشەکانمان:
جۆن فەرگسن، پیانۆژەن، بەڕێوەبەر و جێبەجێکار.
"بیبۆی لیل" ڕیک، ڕیچارد کامارگۆ، سەمای هیپ هۆپ، دەستەی هاڤی کۆرۆ، هیوستن.
'فاڕ' فاڕبیون ساوسیدۆ، ڕاپ/ وشەی وتراو/ بیت بۆکسینگ/ بەرهەمهێنان.
میکی دەیڤس، ئاواز دانەر/ دی جەی/ ئێمسی، دەنگی ئەمریکا (American Voices).
کۆنسێرت و ڤیستیڤاڵەکان:
چوارشەممە 25/07/2018 – پێرفۆرمانس لە فاملی مۆڵ کاتژمێر (8)ی شەو.
پێنجشەممە 26/07/2018 – دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی ساڵانەی بی-بۆی لە فامیلی مۆڵ کاتژمێر (7)ی ئێوارە.
وۆڕکشۆپیش لەگەڵ منداڵانی پەنابەر ڕێکدەخرێت و پێش دەستپێکردنی ئەکادیمییەکە ڕادەگەیێنرێت.
ناو تۆمارکردن/ تاقیکردنەوە:
سوپاس بۆ پشتگیری بەخشەرانی دەنگی ئەمریکا (ئەمەریکان ڤۆیسس) و باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەروەها کونسوڵیەی ئەمریکا لە هەولێر.
ئەم پرۆگرامە بێبەرامبەرە.
ڕێکخراوی دەنگی ئەمریکا (ئەمەریکان ڤۆیسس) تێچوویەکی سنوورداری بۆ دابینکراوە لەلایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ مەبەستی دابینکردنی شوێنی مانەوە، هۆکاری گواستنەوە بۆ شاری هەولێر و ژەمە خواردن بۆ بەژداربووانی نیشتەجێی دەرەوەی شاری هەولێر. ئەگەر دەتەوێت بەژداربیت لە پرۆگرامی (یەس ئەکادیمی)،
هەر ئێستا ناوت تۆمار بکە.
ئگەر لە ساڵانی پێشتر بەژداری پڕۆگرامەکەت کردووە، ئەوا پێویستیت بە تاقیکردنەوە نییە بۆ دووبارە بەژداریکردن لە پڕۆگرامەکە، بەڵام پێویستە بە شێوەی ئۆنڵاین ناوت تۆمار بکەیت. تکایە لەکاتی ناوتۆمارکردنت دڵنیابە لەوەی ئاماژە بەو ساڵانە بکەیت کە تێیدا بەژداری پڕۆگرامی (یەس ئەکادیمی)ت کردووە.
ئەگەر بەژداربووی نوێیت و پێشتر بەژداریت نەکردووە، ئەوا پێویستە لە کاتی ناوتۆمارکردن کورتە ڤیدیۆیەک (یان فایلێکی دەنگی) لەگەڵ تۆمارەکەت بنێریت.
ئەو بەژداربووانەی کە بە شێوەی ئۆنڵاین کورتە ڤیدیۆ یان فایلی دەنگی دەنێرن، پێویستە پێش ڕێکەوتی 18/06/2018 کورتە ڤیدیۆ یان فایلی دەنگییەکانیان بنێرن. هەموو ئەو کەسانەی ناویان تۆماردەکەن پێش ڕێکەوتی 25/06/2018 لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگاداردەکرێنەوە ئەگەر هاتوو پەسەندکران.
شوێنی مانەوە، هۆکاری گواستنەوە، ژەمە خۆراک و بەخشین (سکۆلارشیپ):
ئەم پرۆگرامە بۆ هەمووان بێبەرامبەرە.
سکۆلارشیپ (بەخشین) بۆ 18 بەژداربووی وەرگیراو دابین دەکرێت، تەنها بۆ بەژداربووانی وانەی (هیپ-هۆپ) کە نیشتەجێی شار و شارۆچکەکانی دەرەوەی هەولێرن. سکۆلارشیپەکە (بەخشینەکە) ئەمانە دەگرێتەوە : (تێچووی هاتوچۆی پاس لە شاری بەغداوە بۆ هەولێر، گەشتی ئاسمانی لە بەسڕەوە بۆ هەولێر) ژووری هاوبەشی هۆتێل لەگەڵ ژەمە خواردنی بچوکی رۆژانە. ژەمە خواردنی بەیانیان هەر لە هۆتێل پێشکەش دەکرێت.
ئێمە هانی کچان و ئافرەتان دەدەین بۆ ئەوەی بەژداری پڕۆگرامەکە بکەن.
تەنها ئەو بەژداربووانەی تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵە هەلی ئەم بەخشینەیان هەیە (سکۆلارشیپ).
ئەو بەژداربووانەی تەمەنیان لە 16 ساڵ بچوکترە :
پێویستە ئەو بەژداربووەی تەمەنی خوار 16 ساڵە هاودەمێکی لەگەڵ بێت (دایک یان باوک یان برایەکی لەخۆی گەورەتر یان خوشکێکی لەخۆی گەورەتر یان مامۆستایەک). پێویستە کەسی هاودەم پێشووتر لەلایەن دەستەی کارگێڕییەوە پەسەندکرابێت.
هۆکاری گواستنەوە – ئەو بەژداربووانەی نیشتەجێی دەرەوەی شاری هەولێرن و لەسەر تێچووی خۆیان بەژداری دەکەن:
ئەو بەژداربووەی کە دانیشتووی دەرەوەی هەولێرە و لە پرۆگرامەکە پەسەندکراوە، بەڵام لە تێچووی خواردن و ئوتێل نەبەخشراوە، دەتوانێت بەژداری پڕۆگرامەکە بکات ئەگەر خۆی تێچووی گواستنەوە و مانەوەی هۆتێل و خواردن دابین بکات.
پەیوەندیکردن بە بەڕێوەبەری پڕۆگرام:
بۆ پرسیارکردن بەمەبەستی دەستکەوتنی زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
Program Manager: Mohammed Khoshnaw
Facebook: Please like/join
YESAcademyErbil
Email:
avataraang012@gmail.com
Phone/WhatsApp: + 964 750 851 1425
تکایە هاوڕێ و مامۆستاکانتان ئاگاربکەنەوە دەربارەی پڕۆگرامی ئەمساڵ. هیوادارین لە مانگی 7 بتانبینین.
John Ferguson, Director
جۆن فێرگسن، بەڕێوبەر.
Learn More
Supported by:
APPLY NOW
Email: info@americanvoices.org
Telephone: +961 76 592 984
Skype: AmericanVoices
Home
Previous Festivals
YES Academy 2016 in Erbil
>
Erbil Scholarship
YES Academy ASEAN
>
Programs
>
Broadway Musical Theater
Hip Hop Lyricism, Performance and Music Production
Hip Hop/Break Dance
Singer/Songwriters
Faculty Bios
YES Academy 2015
YES Academy ASEAN 2015
>
Gala Concert Photos
Gala Concert Video Clips
YES Academy Lebanon 2015
>
Concert Photos
About Us
Donate
YES Lebanon 2023